بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محهمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە نابێت هاووڵاتان خەرجی زیادە لە ئەستۆ بگرن لهكاتی پێدانی پارەی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان، هاوکات گرنگیی بایهخدانی زیاتر وخێرایی گەشەسەندن لە کەرتی نەوت دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ، محهمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی، کۆبوونەوەی ئاسایی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەزارەتی نەوت، و هەوڵەکانی وەزارەتی پەیوەندیدار بە پەرەپێدان و فراوانکردنی ئاسانکارییەکانی کەرتی نەوت كرد، ولە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێشکەوتن لە جێبەجێکردنی پڕۆژە و پلانەکانی وەزارەت، وڕێژەی تەواوبوون و پەرەپێدانی پرۆسهی دەرهێنان و کارەکانی وەبەرهێنانی غازی هاوڵدار تاوتووێکران، هەروەها پێشکەوتنی کارکردن لە پڕۆژەکانی پاڵاوگە و تواناکانی پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەکان خرانهروو.
ئاماژەی بەوەشکرد" سەرۆک وهزیران بهشێوهیهكی گشتی ئاگادار كرا لهسهر جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان، و ئەو پلانانەی پەیڕەوکراون لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە چوارچێوەی پارێزگا جیاوازەکان، هەروەها بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەنزینخانەکان كرد، وتی: نابێت هاوڵاتیان هیچ تێچوون و بارگرانییەکی زیادە لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا هەڵبگرێن و رهوشی بەرهەمهێنانی سوتهمهنی نەوت تاوتووێكرا، و بەدواداچوون بۆ ئامانجی گەیشتن بە خۆبژێوی و جێبەجێکردنی بەکارهێنانی ناوخۆیی، و ناچارنەبوون بە هاوردەکردن كرا."
سودانی ڕێنماییەکانی پێشووی دووپاتکردەوە سەبارەت بە گرنگی بایهخدانی زیاتر بە خێرایی گەشەسەندن لە کەرتی نەوتدا، بەشێوەیەک هاوسەنگ بێت لەگەڵ خێرایی گەشەسەندنی کەرتەکانی تری ئابوری نیشتمانی، كهزیاتر پاڵپشت بێت له جێبەجێکردنی خواستەکانی هاووڵاتیان و باشترکردنیان بارودۆخی ژیانیان، و پشتگیری لە هەوڵەکان بکات بۆ بنیاتنانی ژێرخان لە بوارە جیاوازەکاندا.