بهغدا-INA- حەسەن ئەلفواز
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری پەیوەندییەکان، هیام ئەلیاسیری، ڕایگەیاند کە داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ڕێگریکردن لەبهكارهێنانی تیک تۆک، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دهرچووه کە زۆرترین سەردان و بینینی سایتە سیكسیهكان ههبووه.
ئەلیاسیری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" ژمارەی سەردانەکان بۆ سایتە سیكسیهكان لە ماوەی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملیار بووە، بهڵام ژمارەی سەردانەکان بۆ ئەو شوێنانە لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا کەمیکردووە بۆ 89 ملیۆن سەردانیكهر.
ئاماژەی بەوەشکرد كهعێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا کە زۆرترین سەردان و بینینی سایتە سیكسیهكانی هەبوو، ئاشکراشیکرد كهداواکارییەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ بلۆککردنی پلاتفۆرمی تیک تۆک".
ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری نوێنەرانی خەڵک لە ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ راگرتنی ئهم پلاتفۆرمانه.