بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیرشمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەسەر زیادکردنی ژمارەی ئافرەتان لەخولی ئەفسەران و پێکهێنانی خولی پۆلیس.
وەزارەتی ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا وتی وەزارەت کۆنگرەیەکی بەست بەناونیشانی پێشخستنی ڕۆڵی ئافرەت لەوەزارەتی ناوخۆ بەچاودێری و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری.
شمەری جەختیکردەوەسەرڕۆڵی ئافرەت لە کۆمەڵگاداوپێویستیشە ئافرەت لەدام ودەزگا ئەمنیەکان کارابێت و لەئاستی بەرپرسیارێتیدابێت.
هەروەها شمەری جەختیکردەوەسەر بونیادنانی تواناکانی ئەفسەری ئافرەت وگرنگیدان بە ڕاهێنانیان، ئاماژەشی بەوەکردکە وەزارەت هەمیشە لەبرەودایە بۆ زیادکردنی ژمارەی ئافرەتان لە خولی ئەفسەران و پێکهێنانی مەفرەزەی پۆلیس کەئەندامانیان ئافرەت بن.