سەرۆک کۆمار: عێڕاق کاردەکات بۆ دروستکردنی دووبەنداو بۆگلدانەوەی ئاوی باراناو

سیاسی
  • 25-03-2024, 14:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەسەرئەوەی کەعێڕاق کاردەکات بۆ دروستکرنی دوو بەنداوبۆ گلدانەوەی ئاوی باراناو.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار لەکۆشکی ئاشتی پێشوازیکردلەباڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران محه‌مه‌د کازم ئال سادق، لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندیەکانی نێوان هەردوووڵات کرا و پتەوکردن وفراوانکردنی ئەوپەیوەندیانە تاووتوێکران.
    سەرۆک کۆمارلەمیانەی دیدارەکەدا جەختیلەوەکردەوەکە  چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لەپەراوێزی کۆنگرەی حەوتەمی کڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لەجەزائیر بەرهەمداربوو بۆ بونیادنانی ستڕاتیژیەتێک کە هاوسەنگی لەنێوان ئاسایشی وزەوکەمدەردانی هیس بپارێزێت کەژینگەئالوودەدەکات، هەروەها عێڕاق هیواخوازەکە هەماهەنگی زیاتربکرێت بۆسوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی دیکە لەمبارەیەوە بەتایبەتی لەبواری گلدانەوەی ئاو.
    ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق کاردەکات بۆ دروستکردنی دوو بەنداوبۆسوودوەرگرتن لە ڕێژەی بارانبارین بەیارمەتی ئەزموون وشارەزایی ئێران لەوبوارەدا.
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەداکە هەڵوێستی عێڕاق دەربارەی دۆزی فەلەستین نەگۆڕە و پشتیوانی گەلی فەلەستین دەکات وپێوێستە ئەودوژمنکاریەی دژبە خەڵکی غەززەدەکرێت کۆتایی پێبێت و چارەسەریەکی ڕیشەیی بۆ کێشەکە بدۆزرێتەوە.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی خۆی دووپاتکردەوەبۆ پشتیوانیکردنی عێڕاق و بەردەوامی سەقامگیریەکەی و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێڕاق لەهەمووبوارەکاندا.
    ئاماژەشی بەوەکردکە شاندێکی ئێرانی لەداهاتوودا سەردانی عێڕاق دەکات بۆ گفتووگۆکردن دەربارەی سوودوەرگرتن لە باراناووبونیادنانی بەنداوەکان بەشێوەیەک کە هاوکاری نێوان هەردوولا پتەوتربکات لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی کەشوهەواوژینگە.