وەزارەی سەرچاوەئاوییەکان پلانی خۆی بۆ پارێزگاریکردن لەئاو خستەڕوو

ناوخۆ
  • 25-03-2024, 12:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA ـ محه‌مه‌د تاڵبی
    وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ئەمڕۆڕۆژی دووشەممە تیشکی خستە سەر پڕۆژەپێشەنگەکانی خۆی لەبواری بەفیڕۆنەدانی ئاو و ئاماژەشی کرد بە پلانێکی 9 خاڵی بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو.
    وتەبێژی وەزارەت خالد شمال بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پڕۆژەپێشەنگەکان پارێزگاری لە بەهەدەردانی ئاو دەکەن لەوانە پڕۆژەی گەورەی سەماوە لە پارێزگای موسەننا کەبە بۆڕی بە مەودای 60 کیلۆمەتر ئاو ڕادەکێشێت، هەروەها پڕۆژی ئاوی بدعە کەبەهۆیەوە ئاو لە زیقاڕەوەبۆ بەسڕە ڕادەکێشرێت بەمەودای 45 کیلۆمەتر.
    وتیشی پڕۆژەگەلێکی دیکەی پێشەنگ لەئاراداهەن وەکو پڕۆژەی ئەسکەندەریە و محاویل لە بابل وپڕۆژەی ئەبوزەعیە لە پارێزگای ئەنباڕ، جگەلەمانەش پڕۆژەی ئاودێری لە موسەننا و دووپڕۆژەی دیکەش لە بەغداد و کەربەلای پیرۆز هەن.
    شەمال ڕوونیشی کردەوەکەسەرجەم ئەم پڕۆژانە بەفیڕۆدانی ئاو کەمدەکەنەوە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕێککەوتنە ئابووری و بازرگانی وستڕاتیژیەکان لەسەرئاستی حکومەتی عێڕاق لەگەڵ حکومەتەکانی دیکە پشتیوانی لە بوارەکانی ئابووری وکشتوکاڵ سامانی ئاوی دەکەن، لەم بوارەشدا عێڕاق پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی و دابینکردنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکان هەیە لەنێوان خۆی وڵاتانی دیکەدا بۆ پارێزگاریکردن لە شایستە ئاوییەکانی خۆی.