بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق وردەکارییەکانی رهوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" کەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، خۆش دهبێت، لە شەواندا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە کاتێکدا لە ناوچەی باکور، کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم لە بەشە شاخاوییەکانیدا، وپلەکانی گەرما لە ناوچەی باکوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو، بهڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری وڵات کەمێک بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە بەشێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور کەمێک بەرزتر دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو.
بۆ رۆژی پێنجشەممە، کەش و هەوا خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، و لە ناوچەی باکوریش کەمێک بەرزتر دەبن لە ڕۆژی پێشوو.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ رۆژی هەینی داهاتوو ئەوەیە کە کەشوهەوا خۆش دەبێت و وردە وردە لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک بەرزدەبنەوە.