بەغداد/ INA
وەزارەتی نەوتی عێڕاقی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی ڕاوەستانی نەوتی هەرێم دەرکرد.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ڕوونکردنەوەیەکی دەرکرد دەربارەی ڕاگیرانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە:
1-ڕاگیرانی نەوتی کوردستان بەهۆی بڕیاری تورکیا بووە ئەویش پاش دەرچوونی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لە ژووری بازرگانی پاریس و ڕاوەستانەکە بەبڕیاری عێڕاق نەبووە.
2- گرنگترین هۆکاری ڕاوەستانی نەوتەکە کومپانیا بیانیەکانی هەرێمە کە نەوتەکە بەفەرمی نادەنە دەست حکومەتی هەرێمەوە تاکو بە پێی یاسای بودجەی فیدڕاڵی هەناردەبکرێت.
3- پێشتر حکومەتی فیدڕاڵی وبەتایبەتی وەزارەت هەوڵ وکۆششی بێوێنەی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەک لە نووسراوە فەرمیەکانمان دەردەکەوێت.
4- بڕی 200-225 هەزاربەرمیل نەوت ڕۆژانە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەت دەنێردرێت و ئەمەش ناوی عێڕاق دەشێوێنێت پابەندیەکانی نێودەوڵەتیەکانی دەخاتە مەترسیەوە.
5- ئەوگرێبەستانەی کە لەنێوان کومپانیاکانی نەوت لەهەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی خودی هەرێم واژۆکراون لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی نەڕاستێنراون چونکە هیچ بنەمایەکی دەستووری ویاساییان نیەئهم هەڵوێستەش لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیدا گونجاوە.
6-وەزارەتەکەمان وەزارەتی نەوتی عێڕاقی پێشتر داوامانکردووە لە حکومەتی هەرێم و کۆمپانیابیانیەکانی نەوت لە هەرێم کە کۆپیەکی تەواوی ئەوگرێبەستانەمان بۆ بنێرن کە کەلەگەڵ کۆمپانیا بیانیەکان واژۆیان کردووە بەمەبەستی تاووتوێکردن ولێکدانەوەیان و بڕیاردان لەسەریان، کەچی تاهەنووکە بەدەستمان نەگەیشتوون.
7- یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی ژمارە 13 ی ساڵی 2023 دەرچووە و چووەتە واری جێبەجێکردنەوە کەمادەی 12/دووەم / ج تیایدا وردەکاریەکانی
بەرهەمهێنان و گواستنەوە لەخۆدەگرێت بەشێوەیەک کەیەکسانە لەگەڵ تێچووی بەرهەمهێنانی وەزارەت لەگرێبەستەکانیدا کەچی کۆمپانیاکانی هەرێم سێهەندەی ئەو تێچووە داوادەکەن.
8- چەندین جار ڕوونکردنەوەمان داوە دەربارەی ئەوەی کە وەزارەتەکەمان ناتوانێت سەرپێچی یاسای بودجە بکات و ئەوتێچووە زۆرەی نەوتی هەرێم بدات و جەختیشی کردووەتەوەسەرئەوەی کەپێویستە هەنارەکردنەوەی نەوتی هەرێم لە بۆڕیەکانی تورکیا - عێڕاق دەستپێبکاتەوەبەڕەزامەندی هەموولایەک.
9-پێشتر حکومەتی عێڕاقی پێشوازی کردووە لە نوێنەرانی کۆمپانیانەوتیەکانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی یاسا و دانوستانی بەردەوام بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەک بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
10- ئەوبەیاننامەیەی کەدەرجووە لەو دەزگایەوە دەسوەردانە لە سەروەری عێڕاق وپەیوەندی بە کاری کومپانیاکانەوەنیە.
11-وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بەفەرمانی حکومەت پابەندە بە هەموو کۆششێک کە ببێتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت جارێکی دیکە لەڕێگای بۆڕی نێوان عێڕاق وتورکیا بەشێوەیەک لەگەڵ یاساودەستووری عێڕاقی گونجاوبێت و ئەوکۆمپانیا بیانیانەش کەلەعێڕاقدا کاردەکەن پێویستە ڕەچاوی سەروەری عێڕاق و یاساو دەستوورەکەی بکەن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات