سەرۆک وەزیران جەخت دەکاتەوەسەر داراییکردنی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی

سیاسی
  • 25-03-2024, 10:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی جەختی کردەوەسەر داراییکردنی هەرێم بە پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەفڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی ، ئەویش بەئامادەبوونی وەزیری ژینگەو وەزیری داد، لەمیانەی دیدارێکدا باس لە پێشهاتەکان و بارودۆخی گشتی وڵات کرا و تیشکیش خرایەسەر پەڕەپێدانی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان بەپێی بەرنامەحکومیەکە.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاساڕێژی و جێبەجێکارکرا لەپێناو ڕاستاندنی ئەوپڕۆژەیاسایانەی کە پشتیوانی لەحکومەت دەکەن.
    لەدیدارەکەدا سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە پێدانی نەختینە بە هەرێم کرد بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ، جەختیش کرایەوەسەر
    بەردەوامبوونی گفتووگۆکان لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێرراوەکان ئەویش بەپێی دەستوور، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی هاووڵاتیان و کۆششکردنی بەردەوام بۆ سەقامگیری و بەگوڕدانی ڕەوڕەوەی ئابووری وکۆمەڵایەتی
    بەهەموو شێوەیەک.