دەستپاكی: زیندانیكردنی پێنج ساڵ بۆ بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتی ئاوەدانكرنەوە و نیشتەجێبون بەهۆی بەفیڕۆدانی موڵكی گشتی

سیاسی
  • 24-03-2024, 20:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، دەركردنی بڕیارێكی بە غیابی بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە سەختی زیندانیكردن لە دژی بەڕێوەبەرێك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە  و نیشتەجێبون و شارەوانی و كارە گشتیەكان ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حكومییەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : دادگای تاوانەكانی موسڵ بڕیارێكی بە غیابی دەركرد و بڕیاری زیندانیكردنی (عائید ڕەشید خدر حەمۆ)، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی بەرتلە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی پارێزگای نەینەوا، لەبەرامبەر پاشخانی دەستگیركردنی لە كاتی كاركردنی وەك بەڕێوەبەری شارەوانی بەعشیقە بەهۆی ئەنجامدانی كارێك كە سەرپێچی ئەركەكانی كارەكەی دەكات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاوانبارەكە بە پلەی خۆی وەك ئەندامی ئامەنەتی لیژنەی جێبەجێكردن، پڕۆژەی داپۆشینی ڕێگای  چوون وهاتن كە دەكەوێتە نێوان گەڕەكی مامۆستایان و پاركی بەرتلە ڕەوانەی لایەنێكی دیكە كرد، بە ڕێژەی جێبەجێكردنی (100%)، ئەمەش پێشێلكردنی ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكانی پەیوەست بە جێبەجێكردنی ئەمانەت. 
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا دوای پێداچونەوە بەو بەڵگانەی بەدەستیان هێناوە، كە نوێنەرایەتی بە لێدوانەكانی نوێنەری یاسایی بەڕێوبەرایەتییە شارەوانییەكانی پارێزگای نەینەوا و ڕاپۆرتی بەشی وردبینی دەرەكی لە كۆمیسیۆنی دەستپاكی كردووە، كە ئاماژە بە بوونی ناڕێكی لەكاری لیژنەكە و بوونی هەڵە لە جێبەجێكردندا، كە بووە هۆی بەفیڕۆدانی پارەی گشتی، بەسە و قایلكەرە  بۆ سزادانی تۆمەتبارەكە و بڕیاریدا بە غیابی سزای زیندانیكردنی توند بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی (331)ی یاسای سزادان، لە هەمان كاتدا مافی بە لایەنە زیانلێكەوتووەكان دراوە كە داوای قەرەبوو بكەنەوە لەبەردەم دادگا مەدەنییەكان دوای ئەوەی بڕیارەكە دەبێتە كۆتایی.