بەغدا - INA - محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی وادەی وەستانی شەپۆلی بارانبارینی ئێستا و گەڕانەوەی كەشوهەوا بۆ كەشێكی ساماڵ دیاریكرد.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عامر جابری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بارانبارینەی ئێستا لە ئەنجامی نزم بوونەوەی پاڵەپەستۆ لە دەریای سوورەوە هاتووە، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی كە لەلایەن بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی لە دەستەكە،بەهۆی ئەو بارانبارینە كاریگەری لەسەر وڵات هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بارانەكە لە ڕۆژهەڵاتی وڵات زۆر بوو، هەروەها لە هەندێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری فورات سووك تا مامناوەند بووە، هاوكات لە زیقار و دیوانیە و نەجەف ئەشرەف، هەورە تریشقە هەبووە، جگە لە بەغدای پایتەخت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بارانەكە تا سبەی بەردەوام دەبێت و لە هەندێك ناوچەدا پچڕپچڕ دەبێت، لەكاتێكدا كەشوهەوا ڕۆژی دوای سبەی سێشەممە دەگەڕێتەوە بۆ كەشی ساماڵی.