بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەناوبردنی (9) تیرۆریست و وێرانكردنی مۆڵگەیەك لە سێ پارێزگای ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ئەو هەوڵە هەواڵگرییانەی كە لە لایەن مفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە بۆ بەدواداچوون بۆ پاشماوەی باندی تیرۆریستی، و دوای بوونی هەوڵە هەواڵگرییەكان زانیاری ئەمنی سەبارەت بە بوونی مۆڵگەیەكی سەر بەو باندانە لە یەكێك لە باخەكانی پارێزگای دیالە، كە پەناگەیەك بوو بۆ ئەوان،هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دەستگیركەری پۆلیسی فیدراڵی كرا و مۆڵگەكە بە تەواوی لەناوچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەفرەزەكانی دەزگاكە لە پارێزگاكانی (نەینەوا و ئەنبار)، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری، توانیان بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی كۆمەڵێك تیرۆریست بكەن و بەشێكیان ڕابكێشن بۆ دەستگیركردنی (9) یان كە بەڕوونی دانیان بەوەدا ناوە كە پەیوەندییان بە باندە تیرۆریستییەكانی داعشەوە هەیە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەوان ئاماژەیان پێكراوە بۆ دەرئەنجامەكانیان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی یاسا وەربگرن.