بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وتەبێژی حكومەتی عێراق باسم عەوادی وردەكاری كارنامەی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتۆن خستەڕوو، هاوكات 5 دۆسیەی بنەڕەتی دیاریكرد كە كۆبوونەوەكانی كۆتایی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەگرێتەوە.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تەوەری سەرەكی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتن، گفتوگۆكردنە لەسەر ئاسۆی پەیوەندییەكانی داهاتووی دوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پاشان گواستنەوە بۆپەیوەندییە هەمەلایەنەكانی نێوان هەردوو لایەن، لەوانەش لایەنی ئەمنی و سەربازی و چەكسازی.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی كە لە ساڵی 2008 واژۆ كرا، لایەنی چەكداری و ئەمنی و سەربازی توانیان گرنگترینیان بێت، بەڵام چوارچێوەكە فراوانترە، بۆیە كۆتاییهێنان بە ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێتە یەكەم دۆسیە، پاشان هەنگاونان بۆ پەیوەندییە گشتگیرەكان و بنەمایەكی یاسایی تەواو لە ڕێككەوتنەكەدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە ساڵی 2008 لایەنی ئەمنی و سەربازی و هەواڵگری جێبەجێكرا، بەڵام گواستنەوە بۆ بوارە جیاوازەكانی هاوكاری بریتییە لە وەبەرهێنان و وزە و ئابووری و كشتوكاڵ و چەندانی تر، بەتایبەتی كە ئەمریكا وڵاتێكی پێشەنگە لە بواری تەكنەلۆجیا لە هەموو ئەم بوارانەدا.
لە نێو ئەو دۆسیانەی كە لە سەردانەكەدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت،دۆسیەی دارایی و ئەوەی پەیوەستە بە بڕیارەكانی گەنجینەی ئەمەریكا، كاریگەری بانكەكانی عێراق و ئەو قەرزانەی كە عێراق قەرزارن، هەروەها دۆسیەی هەرێمیش هەیە و ئەوەی پەیوەستە بە شەڕی غەززەوە و پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەكە، جەختیشی لەوە كردەوە كە پێنج دۆسیەی سەرەكی دەبن و كۆبوونەوەكانی واشنتۆن دەگرێتەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرۆك وەزیران نایەوێت تەنها لە پێناو سەردانكردندا بچێتە واشنتۆن ، بەڵكو دەیەوێت ئەم سەردانە سەركەوتوو بێت و ئەنجامێكی واقیعی و كاریگەر بەرهەمبهێنێت كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر ناوخۆی عێراق دەبێت،رەنگدانەوەی لەسەر لایەنی هەرێمی و پەرەپێدانی ئەلف وبێی پەیوەندییەكانی عێراق وئەمریكا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد :بڕیاربوو سەردانەكە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا بێت، واتە ساڵی 2023 ئەنجامبدرێت، بەڵام شەڕی غەززە كاریگەری لەسەر ئەوە هەبوو، بەتایبەتی كە هەڵوێستەكانی عێراق ڕوونن سەبارەت بە شەڕی غەززە، سەردانەكە ناكرێت لەكاتێكدا ئەنجام بدرێت كە هەستی عێراقییەكان و عەرەبەكان بەگشتی و جیهان هاوسۆزی لەگەڵ فەڵەستینییەكاندا بێت و بەو هۆیەوە كاریگەرییەكانی لەدەست دەدات.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەڵبژاردنی ئەمەریكا لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو دەست پێدەكات و بەزۆری سەرۆكەكانی ئەمریكا، شەش مانگ یان زیاتر پێش هەڵبژاردنەكان، خۆیان لە وەرگرتنی میوان لە دەرەوە دەپارێزن، و سەرنجیان لەسەر دۆسیەی ناوخۆ، بەتایبەتی هەڵبژاردنەكانە و هەڵبژاردنی ئەمساڵ لە ئەمریكا جیاوازن لە هەموو هەڵبژاردنەكانی پێشوو، وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەداوە لە مێژووی خۆیدا، سەرۆكێكی پێشوو كە لە هەڵبژاردنەكاندا دۆڕا، بە كێبڕكێ و بەرنامەیەكی جیاواز لە بەرنامەی پارتی دیموكرات دەگەڕێتەوە، بەو مانایەی كە ڕووداوی ناوخۆیی ئەمریكا ئێستا داگیركەری گۆڕەپانی ئەمریكی و جیهان لەگەڵ كاردانەوەكانی و بەمجۆرە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەم قەیرانەدا، سەرۆك بایدن وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیران دیاری دەكات، و بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی دەبڕێت و گاڵتە دەكات و دەڵێت چەند ڕۆژێك بۆ عێراق و دۆخی ئەوێ، ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ ڕێزگرتن لە سەرۆك وەزیران و پێگەی سیاسی و نێودەوڵەتی عێراق.
سەبارەت بە جددیەتی كاراكردنی چوارچێوەی ستراتیژی و دانانی خشتەی كشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، عەوادی وتی: ئەم دۆسیە لەلایەن لایەنە عێراقی و ئەمریكییەكانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، حكومەتی عێراقیش 100% جدییە لەم بابەتە، و سەرۆك وەزیران ناتوانێت لەم بابەتەدا موجامەلە بكات ویاخود سەیر بكات، بەو پێیەی پەیوەندی بە داهاتوو و سەروەری عێراقەوە هەیەو بەبێ مانۆڕ.
جەختیشی لەوە كردەوە ئەوەی سەرۆك وەزیران دەیڵێت ئەوەیە كە كاری لەسەر دەكات، لەدوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش تاوتوێی پەیوەندییەكانی داهاتوو دەكات، و دانوستانەكان ئەنجامە ئەرێنییەكان و خشتەی كاتی كشانەوەیان لێدەكەوێتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ناتوانرێت گومان لەم ڕاستییە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق هەڵوێستێكی هەیە كە لەجیهان ناسراوە سەبارەت بە شەڕی غەززە، سەرۆك وەزیرانیش لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی و عەرەبی و ناوچەییدا قسەی لەسەر كردووە، دید و هەڵوێستی عێراقیشی گەیاندووە لەسەر ئەوەی لە غەززە دەگوزەرێت و ئاماژەی بەوەشكرد كە بەیاننامەی سكرتێری ڕۆژنامەوانی لە كۆشكی سپی و فەرمانگەی میدیایی سەرۆك وەزیران سەبارەت بە سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن، ئاماژەی بەوەدا كە واقیعی هەرێمی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دراوسێ هەرێمیەكاننمان كاریگەری لەسەر عێراق هەیە.
لە كۆتاییدا وتی: عێراق دەوڵەتێكی خاوەن سەروەرە، سەرۆك وەزیرانیش هەوڵدەدات عێراق ڕۆڵ و پێگەی گونجاوی خۆی بەڕێژەی قەبارەی خۆی لە بوارە جیاجیا مێژوویی و شارستانی و مرۆییەكان بە شێوەیەكی دروست بگێڕێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو ئیدارەی ئەمریكا بەم ئاراستەیە كاردەكات، هەربۆیە پرسە هرێمییەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا دەخرێنەڕوو.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025