بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشکرا دەکات و گرنگی سیاسەتی دراو و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەقامگیری لەسەر ئاستی گشتی دەخاتەروو .
"مەزهەر محەمەد ساڵح " راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران لەلێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ی ڕاگەیاند :- بەهۆی دروستبونی سەقامگیری ئابوری و سەرکەوتویی سیاسەتی دارایی عێراقەوە، بەهای دۆلار دابەزیوە.
ساڵح ووتیشی : سیاسەتی ئابووری رۆڵی گەورەی بینی لە دروستکردنی سەقامگیری لە ئاستی گشتیی بەهای دۆلاردا، لە رێگەی کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی دارایی و دراو و بازرگانی کە بووە هۆی راگرتنی هەڵئاواسانی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی و بەهای دۆلار دەستی بە دابەزین کردووە و پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکرێت.
ڕاشیگەیاند : کە بەشێکی دیکەی دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی گومرکی لە عێراقدا کە بەهای ئاڵوگۆڕ لەلایەن بانکی ناوەندییەوە کۆنترۆڵکراو و بەرامبەر بە هەر دۆلارێک بۆ هەر کەرستەیەک کە دەهێندرێتە عێراق 1320 دینار دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:ئەمڕۆ پاڵپشتی یەدەگی گەورەی دراوی بیانی دەکرێت، کە یەدەگی دراوی وڵات گەیشتوەتە نزیکەی 111 ملیار دۆلار کە وایکردوە دۆخی دارایی سەقامگیر بێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات