مەندەلاوی و باڵیۆزی کوەیت ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکەن

سیاسی
  • 24-03-2024, 15:49
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت و "تاریق عەبدوڵڵا فەرەج " باڵیۆزی کوێت لە عێراق،میکانیزمەکانی بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان لە نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمڕۆ "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، لە میانی دیدارێکدا  لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەگەڵ " تاریق عەبدوڵڵا فەرەج " باڵیۆزی کوێت لە عێراق،دۆخی گشتی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکان و پرسی ناوچەکە،و ژمارەیەک مەلەفی هاوبەش و بەرژەوەندی هەردوولایان تاوتوێکرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و دامەزراندنی بازاڕێکی ئازاد بۆ گەشەپێدانی کەرتە،و هەروەها جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ هاندانی وەبەرهێنان لە چوارچێوەی یاساکان،جگە لە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکان و ئاڵوگۆڕکردن و سەردانی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی هەڵپەسێردراو، و  ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکان.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوەیت کرا کە بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
    مەندەلاوی: هیوای سەرکەوتنی بۆ کوێت لەم دەستکەوتە گرنگەدا خواست هەروەک خواستی خۆی بۆ بەردەوامی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی لە بوارە جیاوازەکاندا دەربڕی.