وەزیری هەڵمەتێكی گەورە بۆ تۆماركردنی سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 24-03-2024, 15:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی گەورەی بۆ تۆماركردنی سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بیمەی تەندروستی ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیای
    داهاتووە:  ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار لەگەڵ ستاف و كارمەندانی بەشی پاراستنی كۆمەڵایەتی كۆبووەتەوە.
    ئەسەدی دووپاتی كردەوە كە قۆناغی یەكەم شایەتحاڵی تۆماركردنی 183 سودمەندی پاراستنی كۆمەڵایەتی بوو بە بیمەی تەندروستی لەرێگەی 29 شوێنی تۆماركردن لە بەغدا، لەنێویاندا شەش لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی جێبەجێ دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : قۆناغی دووەم تۆماركردنی 200 هەزار سودمەندی لەخۆگرتبوو، بەمەش كۆی ئەو كەسانەی لە بیمەی تەندروستی تۆماركراون گەیشتە 383 هەزار سودمەند، ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەكان دەستیانكردووە بە تۆماركردنی سودمەندانی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە بەغدا بە بیمەی تەندروستی، دواتر هەنگاوەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دواتر بگوازرێتەوە سەرجەم پارێزگاكانی تربەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران .
    وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد : تۆماركردن لە بیمەی تەندروستی بەخۆڕاییە و بەبێ پێدانی هیچ ڕسوماتێك، وەزارەتی تەندروستیش دەفتەری تەندروستی بێبەرامبەر بۆ هەموو سودمەندێك دروست دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد : پێداچوونەوە بۆ بنكە تەندروستییەكان و نەخۆشخانەكان بریتین لە ئەنجامدانی سەرجەم پشكنینە پزیشكییەكان، نەشتەرگەری و خەواندن لە نەخۆشخانە لە بەشی تایبەت بە خۆڕایی.