سەرۆکوەزیران پەرۆشی حکومەتی دەربڕی بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانە کە ڕێگرن لە کاری کۆمپانیا ئیتاڵیاکان

سیاسی
  • 24-03-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پەرۆشی حکومەتی دووپاتکردەوە بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە کاری کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە عێراق.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەک شەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران پێشوازی لە" ماوریسیۆ گریگانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پيداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا،دوولا گفتوگۆیانکرد لەسەر پەیوەندییەکان و ئاسۆی پەرەپێدان و گەشەپێدان و هاوکاری لە بوارە سیاسی و ئابوورییە جیاوازەکاندا، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەش بۆ دوو وڵاتی دۆست بەدەستبهێنێت
    بەپێ بەیاننامەکە :- سەرۆکوەزیران جەختی لە پەرۆشی حکومەت بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانە کردەوە کە ئاستەنگ بۆ کارەکانی کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە عێراقدا دروست دەکەن، ئاماژەی بە "پەرۆشی و خواستی حکومەت کرد بۆ پشتیوانیکردن لە  وەبەرهێنان و زەمینە خۆشکردن بۆ کارکردنی کەرتی تایبەتی ناوخۆیی و دەرەکی.
    لای خۆیەوە "گریگانتی"بەرژەوەندی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی چاوەڕێی سەردانێکی داهاتووی سەرۆک وەزیران بۆ ئیتاڵیا دەکات، بەمەبەستی پەرەپێدان وبەهێزکردنی ئاستی هاریکاری و پتەوکردنی هاوبەشی نێوانیان.