بەتۆمەتی گەندەڵی دەستەی دەستپاکی ئەندامێکی لیژنەی خۆراکی زیندانی ناوەندی و بەرپرسێک لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی میسان دەستگیر دەکات

ناوخۆ
  • 24-03-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،لە بەیاننامەیەکی فەرمانگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی دەستپاکی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە:-کە فەرمانێکی دەستگیرکردن دەرچووە بۆ ئەندامێکی لیژنەی خۆراکی ناوخۆ لە بەشی زیندانی ناوەندیی عمارە ،هەروەک تەواوی ئەندامان خۆیان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کردوە، و پێش ئەوەی دادوەری لێکۆڵەر، بڕیاری دەستگیردنیان بدات، دوای ئەوەی تیمی مەیدانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی میسان ژمارەیەک سەرپێچییان تۆمارکرد  کە لەلایەن لیژنەکەوە ئەنجامدراوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە لیژنەکە کۆمەڵێک سەرپێچی لە دابینکردنی خواردن بۆ بەندییەکان ئەنجام داوە کە پێچەوانەی لیستی مەرجەکان و گرێبەستەکە بوە .
    لەلایەکی  دیکە،فەرمانی دەستگیرکردن لەدژی  بەرپرسی بەشی زەویەکان لەبەڕێوەبەرایەتی شارەوانی عمارە دەرچوو، بەهۆی  پێدانی  (5) پارچە زەوی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر،کە سەرپێچیەو پێچەوانەی ڕێنماییەکانبووە،لەکاتێکدا  ئەو زەویانە پێشتر بۆ فەرمانبەرانی دیکە تەرخانکراون،هەروەک دادوەری کارامە بڕیاریدا بەپێی بڕگەکانی مادەی (340) تۆمەتبار دەستگیربکرێت.