بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال رەشید" سەرۆك کۆمار، لەمیانی پێشوازیکرد لە"ئێلینا رۆمانسکی" باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عێراق ،جەختی لەسەر گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- لەمیانەی دیدارەکەدا،کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو،سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە بەردەوامیدان و بە بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز، کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و رێز لە سەروەریی نیشتمانی بگرێت و کار بۆ پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا،بکات.
بەپێی ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە عێراق سورە لەسەر بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بونیادنانی هاوبەشیی نایاب، کە بەشداری بکات لە بەدیهێنانی پەرەپێدانی گشتگیر و گەشەی ئابوری. هەروەک جەختی لە بایەخی سودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزمونەکانیش کردەوە بۆ بەدەستهێنانی شارەزایی و باشترکردنی توانای کەرتەکانی ئابوری و بازرگانی و کشتوکاڵ و ژینگە و وزە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە باسی لێوەکردوە :- سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی ئەو بەندکراوانەی لەئەستۆگرتوە، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبووە، لەم چوارچێوەیەشدا لیژنەیەک پێکهێنراوە لە سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتەکانی داد و ناوخۆ و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکانی سزادراوان و وادەی کۆتاییهاتنی سزاکانیان، تا لە کات و ساتی دیاریکراودا ئازادبکرێن.
هاوکات سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستور و یاسا و لێکتێگەیشتنە سیاسییەکان. ئاماژەی بە خواستی هەردوولاش کرد بۆ بەردەوامبون لەسەر دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە.
لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکا خواستی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و باشترکردنی هاریکاری لەپێناو خزمەتکردنی هەردوو گەلی دۆست.
هەر لە دیدارەکەدا تیشکخرایەسەر دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی و جەختکرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی دەرفەتی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات