بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی کشتوکاڵ ئەو پۆلانەی ڕاگەیاند کە لە سندوقی قەرزی کشتوکاڵیدا سودمەند دەبن، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە سندوقەکە پارەی پڕۆژە مامناوەند و بچووکەکان دابین دەکات.
"مەهدی سەهەر"بریکاری کارگێڕی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبردنی سندوقی قەرزی کشتوکاڵی ئاسانکراو لە وەزارەتی داراییەوە بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکارە کارگێڕییەکان لە قۆناغی تەواوبووندان بۆ بەڕێوەبردنی سندوقەکە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە.
سەهەر ڕوونیشیکردەوە:- کە گەورەترین بەش لەو پارەیەی کە تەرخانکراوە لە سندوقی قەرزدانی کشتوکاڵی ئاسانکراوەو بەردەستە، کە تەرخانکرا بۆ پشکی جووتیارانی بچوک و مامناوەند بۆ ئەوەی بگاتە مەبەست، وەک پەرەپێدان و بوژاندنەوەی ئەو پڕۆژە کشتوکاڵیانەی لەبەردەستیاندایە، ئەوە جگە لە پێدانی پێداویستی و ئامێری کشتوکاڵی مۆدێرن، وەک تۆ و پیتاندن و لەیزەر بۆ وەرگرتنی وزەی خۆر بۆ پڕۆژەکانی ئاودێری،بەتایبەتی بۆ سیستەمی کشتوکاڵی و ئاودێری مۆدێرن.
لە درێژەی قسەکانیدا بریکاری وەزارەت وتی :- لەنێو ئەو کەسانەی کە قەرزەکانیان پێدەدرێت،ئەندازیارانی کشتوکاڵ و پزیشکی ڤێتێرنەرین،ئەوە جگە لە پڕۆژەی گەنجان و دەستپێشخەری تایبەتی ئەو کەسانەی کە لە بواری کشتوکاڵدا هەیانە.
ئاماژەی بەوەشدا :- ئەگەر سندوقی قەرزی کشتوکاڵی ئاسانکراو بە سادە دەست بە تەرخانکردنی پارە بکات، هەنگاوێکی گەورەیە لە کەرتی کشتوکاڵدا،کە تیایدا لەو ڕێگایەوە هەزاران پڕۆژەی کشتوکاڵی لە بچووک و مامناوەند دەستپێدەکات.
"سەهەر" ووتیشی: بانکی هاوکاری کشتوکاڵی، لە ڕێگەی سەرچاوە بەردەستکانیەوە، بەردەوامە لە دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بەپێی ئەو سوودەی کە بانکی هاوکاری کشتوکاڵی تەرخانی کردووە.