وەزارەتی گواستنەوە پلانێک بۆ دووبارە چالاککردنەوەی فڕۆکە وەستاوەکان و دەستپێکردنەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی لەگەڵ ئەوروپا ئاشکرا دەکات

ناوخۆ
  • 24-03-2024, 13:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە پلانێکی بۆ دووبارە چالاککردنەوەی فڕۆکە وەستاوەکان و دەستپێکردنەوەی ڕێڕەوی ئاسمانی لەگەڵ ئەوروپا ئاشکراکرد.
    "ڕەزاق موحەیبیس سەعداوی"وەزیری گواستنەوە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاشکرایکردوە:کە کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕێککەوتنی لەگەڵ (ئەیاتا) ئەنجامداوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە لە هێڵەکەدا تۆمارکراون لەلایەن ڕێکخراوی (IASA)ە کە سێ قۆناغ لەخۆدەگرێت،بە ئامانجی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان و سەلامەتی نێودەوڵەتی.
    "سەعداوی " ئەوەشی خستۆتەروو : کە وەزارەت لەم ڕووەوە نەوەستاوە و ، بەڵکو فڕۆکە و  تیمێکی بیانی بەکرێگرتوە، بەپێی سیستەمی ACMI بۆ چالاککردنی هێڵی ئەوروپی،بەگەشتی ڕێکخراو .
    وەک"سەعداوی"لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە: کاریان کردوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕێگەپێدراو کە خاوەنی بڕوانامەی کارپێکردن (AOC)ە، کە ڕێگە بە فڕینی فڕۆکەکانمان و بەڕێوەبردنی تیمەکەمان لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا دەدات.
    هەربە پێی ڕاگەیەندراوەکە وەزیری گواستنەوە دووپاتیکردۆتەوە ئەو فرۆکانەی کە وەستاون  کۆمپانیاکە تا ئێستا 7  فڕۆکەی گەڕاندووەتەوە بۆ خزمەت و بەکاری خستونەتەوە، و هەوڵدەدەین پێش کۆتایی ئەمساڵ لانیکەم 10 فڕۆکە چالاک بکرێت.
    روونیشیکردەوە :- کە هێڵی ئاسمانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان کردووە بۆ چاککردنەوەی 20 فرۆکە و گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق بۆ ئەوەی بە ستافی کۆمپانیای هێڵی گشتی ئاسمانیەوە بخرێنەوە خزمەت.