بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،لیژنەی کاتی پەرلەمان بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت ڕێککەوتنێکی لەسەر میکانیزمی کاری هاوبەش لەگەڵ دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی ڕاگەیاند،و بڕیارە لیژنەکە سەردانی پارێزگاکان بکات بۆ بەدواداچوون بۆ خانووبەرەی دەوڵەت.
"حەسەن ئەسەدی" ئەندامی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەی موڵکایەتی دەوڵەت، کە بە بڕیاڕی پەرلەمان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێکهێنراوە، بەپێی بەرنامەیەک کاردەکات و دەنگی لەسەر دراوە.
ڕاشیگەیاند:-لە هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک نامە لە زۆرێک لە وەزارەت و فەرمانگەکانی پەیوەست بە کارەکانی ئەم لیژنەیان پێگەیشتوون، هەروەها لیژنەکەمان سەردانی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد:-کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەکان و چەندین بەڕێوەبەری گشتی بەتایبەت بەڕێوەبەری گشتی خانووبەرەی دەوڵەت و بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە،و بەشەکانی دیکەی پەیوەست بە کارەکانی لیژنەکە ئەنجامدراوە.
ڕوونیشیکردەوە کە کارەکان لە لیژنەکەدا قورس و درێژخایەن دەبێت، بەڵام جۆش و خرۆشی ئەندامانی ئەم لیژنەیە سەرەڕای ئەوەی ئیرادەیەکی بەرزیان بۆ تەواوکردنی کارەکانیان هەیە بەتەواوەتی.
"ئەسەدی"جەختیشی لەوە کردەوە،کە هەماهەنگییەکی بەرز لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە،بەمەبەستی سەرکەوتنی کارەکانی ئەم لیژنەیە،بەو پێیەی پەرۆشن بۆ بەدواداچوونی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، بەتایبەتی موڵکی خانووبەرەی دەوڵەت.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەبوو ، بۆ دیاریکردنی میکانیزم و کاری هاوبەش لە نێوان ئەندامانی لیژنەکەدا ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئەو ئەرکانەی کە هەردوو دامەزراوە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ کارەکانی ئەم لیژنەیە هەیە لە داهاتوودا.
ووتیشی : سەردانی ئەندامانی لیژنەکە بۆ پارێزگاکان هەبوە، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ خانووبەرەی دەوڵەت کە لەسنوری پارێزگاکان، جا چ لە ئیدارەی ناوخۆیی یان بەشی تۆمارکردنی خانووبەرەی دەوڵەت بێت هی سەرجەم وەزارەتەکان لە سنوری پارێزگاکان، چونکە بەدواداچوون بۆ ئەم کەیسە لەلایەن ئەندامانی لیژنەکەوە دەبێت.