دەستەی کەشناسی بۆ ئەم هەفتەیە پێشبینی بارانبارین و گۆرانکاری نوێ لە کەش و هەوا دەکات

ناوخۆ
  • 24-03-2024, 13:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی باران و گۆرانی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات،پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو،لە ناوەڕاستی وڵاتیش کەمێک نزمتر دەبێت و  لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
    وەك ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمانی وڵات  ساماڵ دەبێت ، لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەکانی باکوری وڵاتیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند، هەندێکجاریش بای لەگەڵدا دەبێت،هەروەک لە ناوچەکانی باکور پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت، و چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت لە ڕۆژانی پێشوو لە هەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
    سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی چوارشەممە، دەستەی کەشناسی روونیکردۆتەوە کە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک دادەبەزن،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممەی داهاتووش، دەستەی کە شناسی پێشبینی دەکات،کە ئاسمان ساماڵ  بێت ،لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرزدەبێتەوە،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.