بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران دابەشکردنی (350) سەبەتەی خۆراکی بەسەر ئەو کەسانەدا ڕاگەیاند کە بەهۆی باران و لافاوەکانی شاری دۆهوکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-لە ژێر ڕێنمایی "ئیڤان فایق جابرۆ "وەزیری کۆچ و کۆچبەران،کارمەندانی وەزارەت لقی پارێزگای دهۆک،سەبەتەی خۆراکیان بەسەر (350) خێزانی زیانلێکەوتوودا دابەشکرد کە بەهۆی باو و بارانەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیانیان بەرکەوتوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- یارمەتییە دابەشکراوەکان بریتی بوون لە (سەبەتەی خۆراک و پێداویستی ناوماڵ)کە وەزیری کۆچ و کۆچبەران لە ڕێگای تیمە مەیدانییەکانی وەزارەت گەیاندە ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و بارانبارین لە پارێزگای دەهۆک زیانیان بەرکەوتووە.