ئەنجومەنی خزمەتگوزاری ڕاژەی فیدراڵ ئەنجامی وردبینی بۆ پیشە تەندروستییەکان پەسەندکرد

ناوخۆ
  • 23-03-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی ڕاژەی فیدراڵ، ئەنجامی وردبینی  بۆ ئەوانەی لە پاڵپشتی پیشەی تەندروستی پەسەندکرد.
    لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەن کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-"مەحمود تەمیمی" سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی ڕاژەی فیدراڵی،سەرۆکایەتی دانیشتنی شەشەمی بەپەلەی ئەنجومەنەکەی کرد بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر  پەسەندکردنی ئەنجامی وردبینی بۆ  ئەو کەسانەی کە شایستەن بۆ پاڵپشتیکردنی پیشەی تەندروستی (پسپۆران)،کە لە تاقیگەی کۆلێژ و زانکۆکان رۆژی دووشەممە و سێشەممەی ڕابردوو کە هاوکاتە لەگەڵ بەرواری (18-19-3-2024)ئەنجامدرا.
    بەپێی بەیاننامەکە :- ئەنجومەن سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی زانکۆکان و ڕاگری کۆلێژەکان و ستافەکەیان دەکات،بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی کارگێڕی و تەکنیکی بە درێژایی ماوەی تاقیکردنەوەکە بۆ ئامادەبوونیان لە پشووی فەرمی و لەدۆخی خراپی کەشوهەوا، هەروەک هیوای سەرکەوتن و چانسێکی باش و سەرکەوتنی بۆ خواستن.