بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"لەیلا تەمیمی" سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری پەرلەمان، رایگەیاند:-کە پڕۆسەی دامەزراندنی دەرچووانی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامەی باڵا بە شەفافی بەڕێوەدەچێت.
"تەمیمی" لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دامەزراندنی وەجبەی دووەمی دەرچووانی یەکەم وخاوەن بڕوانامەی باڵاکان، لەلایەن ئەنجوومەنی خزمەتگوزاری گشتی ڕاژەی فیدراڵ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو ، ڕایگەیاند:-31 هەزار و 418 خێزان ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی دامەزراندنیان کردووە بە شەفافیەتێکی روون لەلایەن ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵیەوە،بەئاگاداری نووسینگەی سەرۆکوەزیران، و لەژێر بەدواداچوونی بەردەوام دواجار گەیشتە قۆناغی متمانەیەکی بەرز.
ڕاشیگەیاند :- کە فۆڕمەکە بۆ سەرجەم دەرچوانی یەکەم و بڕوانامە باڵاکان خراوەتە ڕوو، هەوڵەکانیش بەردەوامن وهەموو ڕێگایەک تا پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، و تەنانەت دامەزراندن و دابەشکردنیشی بە شێوەیەکی شەفاف بەڕێوەدەچێت، و دابەشکردنی فۆڕمەکە 21 ڕۆژ دەخایەنێت،هەروەک دوای 90 رۆژ لەدابەشکردنی فۆرمەکە،دەوامکردن دەچێتە بواری جێبەجێکردن.