سەید حەکیم جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکاتەوە

سیاسی
  • 23-03-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"سەید عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران کردەوە.
    بەپێی بەیاننامەیەک کە نوسینگەی سەید"حەکیم" بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :-لە میانی دیدارێکی نێوان "سەید حەکیم " و "محەمەد کازم سادق"  باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا،پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ناوچەکە،و پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، دیارترین تەوەر بوون کە باسی لێوە کراوە.
    وەک بەیاننامەکەی سەید حەکیمدا ئاماژەی پێدراوە : لە دیدارەکەدا پێداگری لەسەڕ گرنگی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەڕدوو وڵات و پەرەپێدانی هاوبەشییەکانی نێوان هەڕدوو گەلی دراوسێ کردەوه ،هەروەک  گرنگیدان بە ڕۆژانی مانگی پڕ خێری ڕەمەزان لەنزاو وپاڕانەوە لە پەروەردگار و سەڕدان و بەسەر کردنەوەی مەزارگە ئایینییەپیرۆزەکانی نێوان هەردوو وڵات.
    سەید حەکیم ڕاشیگەیاند:سەقامگیریی ئێستای عێراق و کاریگەرییە ئەرێنی لەسەر هەموو ناوچەکە هەیە،بۆیە بەهێزکردنی ئەم سەقامگیرییە و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەییمان زۆر پێویستە.
    هەروەک ئەوەشی خستەروو :- کە لە قەیرانی غەززەدا جەختمان لەسەر ئاگربەست و ناردنی خێرای فریاگوزاری بۆ ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە کردەوە، هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان بەرپرسیار کردوە لەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە دژی گەلێکی بێ بەرگری فەلەستین ڕوودەدەن، و پێمان وتوونە کە ئەو هەموو بێدەنگبوونە لە چیدایە ،کە ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەزامەندییەکی ناڕاستەوخۆیە هەیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەردەوام بێت لە تاوانەکانی.