بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC) هۆشداریدا لە مەترسی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ یان وێنەی ناشایستە لە پێگەكانی سۆشیال میدیادا.
سەنتەرەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : هۆشداری دەدات لە مەترسی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ یان وێنەی ناشایستە لە پێگەجیاوازەكانی سۆشیال میدیا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ڕووداوە تایبەتەكانەوە هەیە كە ڕای گشتی تیشكی خستۆتە سەر.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەیاسای سزادانی عێراقیدا سزای زیندانیكردن بۆ ماوەیەك كە لە دوو ساڵ زیاتر نەبێت و پێژماردنی یان یەكێك لەو دوو سزایە دیاریكراوە، بۆ هەركەسێك بەئەنقەست و بە مەبەستی ئیستغلالكردن یان دابەشكردنی وێنە یان فیلم ئەگەر سەرپێچی حەیا یان ئەخلاقی گشتی بێت.
هەمان سزا بەسەر هەركەسێكدا دەسەپێندرێت كە هەریەكێك لەمانە ڕابگەیەنێت یان بیخاتە بەردەم ڕای گشتی، هەروەها هەركەسێك دابەشی بكات یان بیگەیەنێتە دابەشكردن بە هەر شێوەیەك بێت، وە بە بارودۆخێكی قورس دادەنرێت ئەگەر تاوانەكە لەگەڵیدا ئەنجام بدرێت مەبەستی گەندەڵكردنی ئەخلاق، جا ئەمە بە ئاشكرا لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئەنجام بدرێت یان بە شێوەیەكی تر.
جەختیشی كردەوە : پێویستە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاگاداری ئەخلاقی بڵاوكردنەوە و دەرئەنجامەكانی بڵاوكردنەوەی نابەرپرسانە بن، كە ڕەنگە لە ئەنجامی ئەو ڕەفتارانە زیندانی بكرێن.
جەختیشیكردەوە : پێویستی پابەندبوون بە یاساكانی كاری پیشەیی و دووركەوتنەوە لەو ڕەفتارانەی كە پێشێلی پیرۆزی دامەزراوە پەروەردەییەكان یان ئەوانی دیكە دەكەن.