بەغدا - INA- نەسار حەج
جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عەمار حەمەد خەڵەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستپێشخەریی بانكی ناوەندی عێراق سەبارەت بە قەرزی نیشتەجێبوون بەردەوامە و نەوەستاوە، ئاماژەشی بەوەدا كە ئەو پارەیەی تەرخانكراوە بۆ ئەم جۆرە قەرزەكان دیاریكراون و بەپێی ئاراستەكانی سیاسەتی دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم جۆرە قەرزە لەڕێگەی بانكی خانووبەرە بەمەبەستی كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون دەدرێت، هەروەها لەڕێگەی سندوقی نیشتەجێبوونی عێراقەوە بەمەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون دەدرێت.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات