جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران: ووردبینیمان بۆ فۆڕمی بڕوانامەكان كرد

ناوخۆ
  • 23-03-2024, 14:06
  • +A -A

    بەغدا  -  INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە عەلی ڕەزوقی جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستی كردەوە، كە پڕۆسەی دەستپێكردنی فۆڕمی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لەلایەن ئەنجوومەنی خزمەتگوزاریی فیدراڵی وردبینی كراوە، هاوكات ئاماژەیە بۆ ئەوەی هیچ فشارێكی سیاسی و حزبی لەسەر دەستپێكردنی فۆڕمی دامەزراندن نەبووە.
    ڕەزوقی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و  وتی: ئێمە ووردبینیمان بۆ بابەتی فۆڕمەكە كرد، چۆنیەتی بەرێكردنی كارەكانی داواكاران كەپێشكەشیان كردووە ، هەروەها پێداویستییەكانی فۆڕمەكە، جگە لە پرۆسەی بەدواداچوون لەسەر پرۆسەی بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ ئەوەی هەركەسێك مافی خۆی هەبێت مافی خۆی وەربگرێت، و هیچ دەرئەنجامێك لە دەوڵەتدا یان هەر فشارێكی سیاسی  یان حزب  بوونی نەبووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێڵی یەكلاكەرەوە لە پرۆسەكەی داواكاران توانا كەسییەتی خۆیەتی، ئاماژەی بەوەشكرد هەموو داواكاران لەڕێگەی ئەو فۆڕمەی دامەزراندنەوە كە دەستیپێكردووە دەرفەتی كار و دامەزراندن دەدۆزنەوە.
    ڕەزوقی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دامەزراندن ئەركێكە نەك یاسادانان و ئەمەش دەرفەتێكە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی خزمەتێكی ڕاستەقینە بە وڵات.
    سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی، مەحمود تەمیمی ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستیكردەوە كە میكانیزمی هەڵبژاردنی دامەزراندن بۆ بڕوانامەی پلە باڵا و پلەی یەكەم لەڕێگەی خاڵەكانی جیاكردنەوە دەبێت.
    تەمیمی لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەنجومەن بۆ دەستپێكردنی دامەزراندنی وەجبەی دووەمی دەرچووانی بڕوانامەی باڵا و یەكەكەمان سازكرد و ڕایگەیاند : یاساكە سیستەمێكی كە پەیوەستە بە ڕیزبەندی دەبەستێت بۆ هەڵبژاردنی دامەزراندنەكان، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری پابەندە بە جێبەجێكردنی یاساكە بە هەژماردنی نمرەكان بۆ دەست نیشانكردنی دامەزراندنەكان، بۆ هەڵگری بڕوانامە باڵاكان ویەكەكەمان كە دەبێتە پێوەرێك بۆ بەرواردكردن.