جێگری سەرۆكی پەرلەمان گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی خولی 148ی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی

سیاسی
  • 23-03-2024, 11:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    دوێنێ هەینی شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێكی پەرلەمانی گەیشتە كۆماری سویسرا بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی خولی 148ی یەكێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی شاندی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی  شاندێكی پەرلەمانی گەیشتە كۆماری سویسرا بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی دانیشتنی (148)ی یەكێتیی  پەرلەمانی نێودەوڵەتی و هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەكانی وەك لە بەرنامەی دیاریكراودا لە جنێڤ بەڕێوەچوو، لەگەڵ گەیشتنی شاندەكە لەلایەن باڵیۆز عەبدولكەریم هاشم مستەفا، سەرۆكی نوێنەرایەتی لە جنێڤ، پێشوازییان لێكرا، لەگەڵ ژمارەیەك لە ستافی نوێنەرایەتی.
    ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد : بەشداری شاندەكە لە وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیە كە لەلایەن سەرۆكایەتیی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتیەوەیە  بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەن نێردراوە، هەروەها دۆسیەی گرنگ و بابەتی گرنگ تاوتوێ دەكرێن، لەوانەش جەختكردنەوە لەسەر بەهێزكردنی ئەدای پەرلەمانەكان، ئاڕاستەكردنی كاركردن بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لە ناوچە جێناكۆكەكان، بەهێزكردنی دیپلۆماسی پەرلەمانی، و پاراستنی مافەكانی مرۆڤـ.