كەش و هەوا: باران، ڕەشەبا وهەورە بروسكە، دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 23-03-2024, 10:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانێكی بەخوڕ و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند وچڕ، هەروەها هەورە بروسكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوودەدات، و بەتایبەتی لەشەوداچڕییان دەكات بۆ ئەوەیبەخوڕ بێت، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتدا. سەبارەت بە ناوچەی باكوور، كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بۆ بەخوڕ و ڕوودانی ڕەشەبا و هەورە بروسكەلە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیدا، و پلەكانی گەرماش چەندپلەیەك دادەبەزێ لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند و هەورەبروسكە لە نیوەڕۆدا وردە وردە كەشوهەوا باشتر دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا.
    رۆژی سێشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باكور هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، پاشان لە شەودا توندتر دەبێت، لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسكە، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.
    دۆخی پێشبینیكراوی كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا.