یەکێتی نیشتمانی: سەرپەرشتیکردنی کۆمیسیۆنی باڵا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم گەرەنتی پاك وبێگه‌ردییه‌تی

سیاسی
  • 22-03-2024, 17:11
  • +A -A

    به‌غدا-INA- فاتیمە ڕەحمە
    ڕۆژی هەینی، یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ سەرپەرشتیکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دووپاتکردەوە وەک گەرەنتییەک بۆ پاكی و بێگه‌ردیتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرمی بایکۆتی نەکردووە.
    ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فایق ئێزیدی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" پارتی دیموکرات بە داوایەکی فەرمی هەڵبژاردنی بایکۆتی نەکرد، بەڵکو تەنها بە به‌یاننامه‌ بووه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد" پارتی دیموکراتی لە هەڵبژاردنەکان دەترسێت، چونکە بەپێی سیستمی پاپۆمێتری بەڕێوەدەچێت کە گەرەنتی پاكی پڕۆسەکە دەکات، هەروەها ئەو دەزگایەی سەرپەرشتی دەکات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە.
    ئێزیدی جەختیشی کردەوە كه‌هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵا ئەنجام دەدرێت کە ده‌زگایه‌كی فیدراڵییە و لایەنێکی دەرەکی نییە و پێمان وایە هەڵبژاردنەکان دەبێت لەژێر چاودێری ئەودا ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی ئازادی وبێگه‌ری مسۆگەر ببێت و ڕێچکەی دیموکراسی لەهەرێم کوردستاندا ڕاست بکاتەوە.
    دووشەممەی ڕابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، هاوکات هەڕەشەی کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی عێراق کرد.
    مه‌كته‌بی سیاسی پارتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" پێمانوایە لە بەرژەوەندی گەلەکەمان و وڵاتەکەماندایە حزبەکەمان پابەند نەبێت بە بڕیارێکی نادەستووری و سیسته‌مێك کە لە دەرەوە  ئیرادەی گه‌لی کوردستان و دامەزراوە دەستوورییەکانی سەپێنراوە، و بەشداری نەکردن لەو هەڵبژاردنانەی کە بە پێشێلکردنی یاسا و دەستوور و لە ژێر چەتری سیستەمێکی هەڵبژاردندا ئەنجام دەدرێن سەپێنراوە".
    لە بەیاننامەکەدا ئاڕاستەی هاوڵاتیانی هەرێم کردووە و دەڵێت: ئێمە لایەنەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخەینە پێش بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان لە جێبەجێکردنی دەستور و سەرجەم بڕگەکانی ڕێککەوتنی سیاسی و ئیداری پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەتی ئێستا بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەوە کردەوە کە بە پێچەوانەی ئەوان ناتوانین درێژە بە پرۆسەی سیاسی بدەین.