ڕێکخراوی خۆراک: ڕێکارەکانی سەرۆک وەزیران ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بەسەر بەرهەمهێنانی گەنم هەبووە لەعێڕاق

ناوخۆ
  • 22-03-2024, 16:52
  • +A -A

    بەغداد/ INA حسن فەواز
    نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی (فاو) لەعێڕاق سەڵاحەدین حاجی حەسەن ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی جەختی لەوەکردەوەکە ڕێکارەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنی هەبووەبەسەر بەرهەمهێنانی گەنم .
    حەسەن بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی کشتوکاڵ بەپێی بەرنامەکانی حکومەت ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە گەیشتن بە ئاستی خۆکەفائی لە بەرهەمی گەنمدا .
    وتیشی پارساڵ و ئەمساڵیش بەهەمانشێوە بارانێکی زۆر لەعێڕاقدا باریوە کە بەرهەمە دێمیەکانی زیادکردووە بەتایبەتی لەوشوێنانەی کە کشتوکاڵی دێمیان لێدەکرێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە پێشبینی دەکەین کە لەمساڵدا بەرهەمی کشتوکاڵ زیاتربێت بەڕێژەی ٪10-15 بۆ بەرهەمی گەنم کە ئاسایشی خۆراکی عێڕاق پتەوتردەکات ، هەروەها کۆششگەلێک لەئارادان بەتایبەتی لەکۆنگرەی بەسڕە بۆ کەشوهەوا ساڵی پێشوو کە سەرۆک وەزیران چەند هەنگاوێکی ڕاگەیاند کە وەزارەتی کشتوکاڵ  پابەندبوو پێوەی وبەدووداچوونی بۆکردبەتایبەتی ئەوشتانەی پەیوەستن بە لایەنی تەکنیکیەوە وەیان ئەوڕێکارانەی کەپەیوەستن بە ئاوڕشێنەکانەوە کە هەموو بوونە هۆکاری زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم .