بەغداد/INA
ئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی توانی باندێک دەستگیربکات کە بازرگانی ئەندامی جەستەی مرۆڤەوەدەکەن.
ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە لەبرەودایە بۆ بنەبڕکردنی بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە، ئاژانسەکە لەدەرەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لەپارێزگای دیالەو پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی بوونی باندێک کە بازرگانی ڕێکخراو دەکەن بە ئەندامی جەستەی مرۆڤەوە ، ئاژانسەکە هەستا بە پێکهێنانی تیمێکی کاری هەواڵگری و وردبینی لە زانیاریەکان توانی سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکات کەلەسێ کەس پێکدێت و ئەوجا ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداریان بکات.