هه‌ولێرـ INA
نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردیه‌وه له‌هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێگه‌یشت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه" وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نووسيوويه‌تى: به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له ناخه‌وه پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه.هه‌روه‌ها هيواى خواستووه هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت، هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان بۆ دەخوازم. جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هیوادارم له‌پێناو ئارامى و ئاشتى ناوچه‌كه، هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.