کەشناسی عێڕاق ..... بارانی بەخوڕ دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن

ناوخۆ
  • 22-03-2024, 13:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    دەستەی کەشناسی عێڕاق، ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە سبەی ڕۆژی شەممە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف و پەڵەهەوردەبێت و لەباکووریش هەوروبروسکەوبارانی مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی یەکشەممەش لە بەشەکانی ڕۆژاوای ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەوراوی دەبێت و ڕێژنەبارانی بروسکاوی لەگەڵدا دەبێت و پەلیش دەکێشتێت بۆ بەشەکانی ڕۆژهەڵات، پلەکانی گەرماش چەندپلەیەک لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبنەوە.
    ڕۆژی دووشەممەش لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات هەوروبارانی بەخوڕ دەبێت وئەگەری دروستبوونی لافاویشی لێدەکرێت، بەڵام پاشان هێوردەبێتەوەو پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف وپەڵەهەوریش دەبێت و لەباکووریش بارانی مامناوەندوبروسکەش دەبێت ولەبەشەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاست وباشوور تەپ وتۆزسەرهەڵدەدات وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشترچەند پلەیەک بەرزتردەبنەوە.