سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانی دەکات

سیاسی
  • 22-03-2024, 13:08
  • +A -A

    بەغداد / INA
    سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانیمان لەوگەمەیەیدا لەگەڵ هاووتا فلیپینیەکەی  لەو گەمەیەی کە لە یاریگەی بەسڕە ئەنجامدرا.
    سودانی لەتویتێکدا کەلەسەکۆی ئێکس بڵاوی کردەوە وتی" پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان دەکەین کەلە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی سەرکەوتن بەدەستدێنێت ، لێرەدا جەخت دەکەینەوەسەرپشتیوانیکردنمان بۆ لاوانمان لەم کۆششەدا، ڕێزوپێزانینیشمان هەیە بۆ جەماوەری خۆشەویستمان کەهەمیشە پاڵپشتی شێرانی ڕافیدەین بوونە لە هەموو بوارەکاندا.
    ئەمەو هەڵبژاردەی عێڕاق بردنەوەیەکی سەرنجڕاکێشی لە هەڵبژاردەی فلپین تۆمارکرد بە یەک بەرامبەر بە سفر لەو گەمەیەی کە لەیاریگەی بەسڕەی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، ئەویش لە خولی سێیەمی پێشبڕکێکانی کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیای دووانەیی کەبۆ جامی جیهانی 2026 وجامی ئاسیا 2027 ئەنجامدەدرێت.