سەرۆك كۆمار: دەسەڵاتی دادوەری پایەیەكی سەرەكییە لە بونیادنان و پێشخستنی كۆمەڵگەدا

سیاسی
  • 21-03-2024, 21:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، جەختیكردەوە: دەسەڵاتی دادوەری پایەیەكی سەرەكییە لە بونیادنان و پێشخستنی كۆمەڵگەدا.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری بەغداد، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیكرد لە دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،و لە میانی دیدارەكەدا  تاوتوێ بارودۆخی ئەمنی و سیاسی وڵات و ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چەسپاندنی هێزی یاسا و دادپەروەریدا كرا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە : دەسەڵاتی دادوەری پایەیەكی گرنگی دەوڵەت و بناغەی بونیادنان و بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەیە كە  لەڕێگەیەوە ماف و موڵك و ماڵی هاوڵاتیان دەپارێزرێت، هاوكات دادپەروەری بەدیدێت و  یاسا جێبەجێ دەكرێت، جگە لەوەی بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ستەملێكراوان دەكرێت و ئاسایش و سەقامگیری دەچەسپێنێت.
    سەرۆك كۆمار ستایشی ڕۆڵ و دەستەڵاتی دادوەری  كرد لە جێبەجێكردنی یاساكان كە سیستمی سیاسی و دیموكراسی دەپارێزن و پێگەی عێراقیش پتەو دەكەن.
    لەبەرامبەردا، دادوەر فایەق زێدان، جەختیكردەوە: كە ئەنجومەنی دادوەری لە ڕێگەی دامەزراوەكانیەوە كار دەكات بۆ چەسپاندنی ماف و بەهاكانی دادپەروەری بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی ڕاستەقینە لە پاراستنی مافە تایبەت و گشتییەكان.
    هاوكات ئاماژەی بەوەكرد: ئەنجومەنی دادوەری ڕێبازێكی ڕوونی پیادە كردوە بۆ پتەوكردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و خۆ بەدوورگرتن لە هەر دەستێوەردانێك یان فشار و پشتگیریكردنی لە هەر هەوڵێك كە  بێگەردی و بەهێزی تواناكانی دەستەبەربكات.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە لەدیدارەكەدا باس لەهەماهەنگی و هاریكاری نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی دادوەری كرا لە دەركردن و پەسەندكردن و داڕەشتنی یاساكان كە خزمەتی هاوڵاتیان بكات.