بەغداد - INA
ڕۆژی 21ی ئازار، عێراقییەكان بە گشتی و كورد بەتایبەتی یادی جەژنی نەورۆز و یەكەم ڕۆژی سەری ساڵی كوردی دەكەنەوە.
هەموو ساڵێك كورد لەجەژنی نەورۆزدا ئاگر لە سەر لوتكەی شاخەكان هەڵدەكەن وەك بەشێك لە ڕێوڕەسمەكان بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی هاتنی بەهار و ساڵی نوێ.
لەم ساڵانەی دواییدا نەریتی ئەوە بووە كە ئاهەنگی جەژن ئەنجام بدرێت، كە ژمارەیەكی زۆر لە گەنجان ئاگر لە لوتكەی شاخەكە دەكەنەوە و یارییە ئاگرینەكان دەتەقێنن.
خێزانە كوردەكان لە باكوری عێراق بە خواردن و سازدانی ئاهەنگی هەڵپەڕكێ لە باوەشی سروشتدا جەژن دەگێڕن.
هاوڵاتی فایق گوڵپی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی قسەی كرد، و وتی: بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هیوادارم ئاسایش و سەلامەتی لە عێراق لە باكوورەوە بۆ باشوور بەردەوام بێت.
هەروەها هاوڵاتی رەنگین پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی كرد و لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: جەژن بۆنەیەكە بۆ كۆبوونەوەی خێزان و ئازیزان و ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی هاتنی بەهار و سەرەتای ساڵ لە نێو خەڵكی نەتەوەی كورد، وتیشی: ئاواتەكانی بۆ ئەمساڵ كورتكراوەتەوە بۆ بەردەوامی سەقامگیریی عێراق.
هەر لەبارەیەوە هاوڵاتی كاروان هەورامی، لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ (ئاژانسی هەواڵی عێراقی) ڕایگەیاند: هەرێمی كوردستان بە شاخ و سروشتە جوانەكەیەوە، ساڵانە ئاهەنگ دەگێڕێت نەك هەر كورد، بەڵكو هەموو عێراقییەكان لە باكورەوە تا باشووری وڵات، لە وێنەیەكدا كە گوزارشت لە قووڵایی پێكەویی خەڵك دەكات لە یەك گەلدا دەردەكەون.