بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، دابەشكردنی (250) بەشەخۆراكی فریاگوزاری بەسەر ئەو كەسانەدا ڕاگەیاند كە بەهۆی باران و لافاو لە شاری دهۆك زیانیان بەركەوتووە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كارمەندانی لقی وەزارەت لە پارێزگای دهۆك بەشەخۆراكی فریاگوزاری بەپەلەیان بەسەر (250) خێزاندا دابەشكرد كە بەهۆی باران و لافاوەوە زیانیان بەركەوتبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: یارمەتیەكان بریتیبوون لە (سەبەتەی خۆراك و پێداویستی ناوماڵ)، رونیشیكردەوە: ئەمە لەژێر ڕێنمایی وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ بووە.