سەڵاحەدین - INA - فلەیح عوبێدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەكانی ئاو لە سەڵاحەدین، تەئكیدیكردەوە: كە بارانبارینی ئەم دواییە دوو هەزار و 500 مەتر سێجای بۆ ڕووباری دیجلە دابین كردووە.
بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەكانی سەڵاحەدین بەسام عەبدولواحید عەبد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: باران بەڕێژەیەكی زۆر لە پارێزگای سەڵاحەدین و لەسەر سنووری باكووری پارێزگاكە باریوە، كە بڕی ئاوی زیاتر لە 2500 مەتر سێجا لە چركەیەكدا بۆ سەرجەم لقەكانی ستوونی ڕووباری دیجلە دابینكردووە، و وتیشی: ئەو بڕە بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو مامەڵەی لەگەڵ كراوە بە گواستنەوەیان بەرەو كەناڵی سرسار بە مەبەستی سود وەرگرتن لێیان لە هاویندا.
ئاشكراشیكرد: بڕێكی زۆر باران لە سەر ڕێگای دۆڵی باكووری پارێزگاكە باریوە، لەوانە دۆڵی قەزای بێجی، شرقات، و چەمی ئوم شەبابیت، كە سنووری 60 ملم لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تێپەڕاندووە، لە كاتێكدا ئەو بڕە كە لە سنووری 100 ملم تێپەڕاندبوو كەوتە سەر دۆڵەكان و لە ڕێگەی ئەو میكانیزمانەی كە لە پارێزگای سەڵاحەدین ئامادەبوون بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی سامانەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرا لە ڕێگەی بەشی ئاو و ئاوەڕۆوە، هەروەها لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانییەوە.
جەختیشیكردەوە: هەموو ئاستەنگەكان لابراون و ئاو لە ڕێگەی پردەكانەوە ڕێڕەو كراوە، و وتیشی: هیچ زیانێكی مرۆیی نییە و تەنها هەندێك زیانی ماددی هەیە لە ئەنجامی بوونی هەندێك سەرپێچیكار لە وادی ئوم شەبابیت.