بازرگانی: سەبەتەی بیناسازی بۆ سێ پۆل فرۆشتنی كەرەستە بە قیست لەخۆدەگرێت

ناوخۆ
  • 21-03-2024, 17:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی ئەنجامدانی گرێبەستی لەگەڵ كەرتی تایبەت ڕاگەیاند بۆ دەستەبەركردنی كەرەستەی سەبەتەی بیناسازی و دابینكردنی كەرەستەكانیان بۆ هاووڵاتیان بە نرخێكی هەرزان.
    وتەبێژی وەزارەت محەمەد حەنون بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی بازرگانی سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە ناوەندەكانی فرۆشتنی خۆراك، ئەمەش بەشداربووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرانی نرخەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كارەكان سەبارەت بە سەبەتەی بیناسازی بەردەوامە، بەو پێیەی كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیكردن بە كەرەستەی بیناسازی گرێبەستێكی لەگەڵ یەكێك لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی عێراق ئەنجامداوە بۆ دەستەبەركردنی سەبەتەی بیناسازی، و وتیشی: جووڵە بەرەو هەڵگرتنی بڕێكی زۆر لە كەرەستەی بیناسازی دەستیپێكردووە لە یەكێك لە فرۆشگاكانی بازرگانی كۆمپانیای كارپێكردن بۆ بازرگانیكردن بە كەرەستەی بیناسازی.
    ئاشكراشیكرد: گرێبەستەكە بریتییە لە دابینكردنی سەرجەم كەرەستەی بیناسازی بۆ هاووڵاتیان بە نرخێكی هەرزان، جگە لە فرۆشتنی كەرەستەكان بە خانەوادەی چاودێری كۆمەڵایەتی، شەهیدان، و فەرمانبەران بە قیست لە ڕێگەی پاڵپشتی بانكی ڕافیدەین.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بانكەكە پاڵپشتی دەكات بە بڕی 25 ملیۆن دینار وەكو پێشینەیەك كە لەسەر فەرمانبەرەكە تۆماركراوە بۆ كڕینی كەرەستەی بیناسازی لەڕێگەی فرۆشگاكانی كۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی كەرەستەی بیناسازیی، و وتیشی: ئەم پرسە دەبێتە هۆكارێكی سەرەكی پشتیوانی بۆ بیناسازی و نۆژەنكردنەوەی خانووبەرەی هاووڵاتیان و بەشدار دەبێت لە گۆڕانكارییەكی چۆنایەتی لە دابینكردنی كەرەستەی بیناسازیدا.