بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، ئەنجامی پلانی نیشتمانی بۆ كەمكردنەوەی كۆچی نایاسایی ڕاگەیاند، و هاوكات ڕێكارەكانی خۆی لەو بارەیەوە ڕوونكردەوە.
بریكاری وەزارەت كەریم نوری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕێژەی كۆچی نایاسایی عێراقییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە بە زۆر هۆكار، لەوانە رەتكردنەوەی كۆچبەری نایاسایی لەلایەنی ئەوروپی، بەتایبەتی كە ئێستا دۆخی عێراق بە بەراورد بە دۆخی ڕژێمی پێشوو باشە، و وتیشی: تەنها لە ئەڵمانیا نزیكەی 30 هەزار عێراقی و لە باقی وڵاتانی ئەوروپا 60 هەزار عێراقی هەیە.
رونیشیكردەوە: دووەم بابەت كە ئەم كۆچكردنەی سنووردار كرد ڕێوشوێنە خێراكانی عێراق بوو بۆ ڕاگرتنی گەشت بۆ بیلاڕوسیا كە ڕێگەی خۆش كرد بۆ رۆیشتنی عێراقییەكان لە ڕێگەی مافیا و كۆمپانیاكانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە و عێراقیش پەیامێكی ڕوونی بە یەكێتی ئەوروپا دا كە نیگەرانە، بەڵام ئێستا ڕێوشوێنەكانی عێراق ڕێوشوێنی ئەرێنی و گونجاوە و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندایە، و وتیشی: عێراق سەلماندی كە یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەرەنگاریی كۆچی نایاسایی دەبێتەوە لەڕێگەی پەروەردە و هۆشیاری و سەردانی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دیكە.
ئاشكراشیكرد: ئێستا وەزارەت بە ئاراستەی میدیا هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی مەترسیی كۆچی نایاسایی پیشان بدات، بەتایبەتی كە ترسی ئەوروپی هەیە بۆ وەرگرتنی عێراقییەكان و هەندێك وڵاتی ئەوروپی ڕێگەنەدان بە عێراقییەكان بەشێوەیەكی نایاسایی كۆچ بكەن، و وتیشی: عێراق چەندین ڕێوشوێنی ئاسانكاری كردووە بۆ گەڕانەوەی عێراقییەكان و داوای لە یەكێتی ئەوروپا كردووە هەندێك ماف و پێویستی بۆ گەڕانەوەی عێراقییەكان تەرخان بكات.