بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، خالد شاوانی وەزیری داد واژۆی لەسەر پەیوەستبوونی عێراق بە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای نێودەوڵەتی ئیسلامی كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی داد كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، خاڵد شوانی وەزیری داد، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ شانشینی سعودیە، لەگەڵ ، حسێن ئیبراهیم تەها ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی هاوكاری ئیسلامی كۆبووەوە.
لە راگەیندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە كە، "لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ بارەگای ڕێكخراوەكە لە شاری جددە، واژۆی پەیوەستبوونی كۆماری عێراقی بە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای ئیسلامیی نێودەوڵەتی كرد كە بە یەكێك لە دەزگا دادوەرییەكانی سەر بە ڕێكخراوەكە دادەنرێت".
بەگوێرەی راگەیندراوەكە شوانی ئاماژەی بە “هەڵوێستی حكومەت بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كرد، لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسانەی كە جێگەی نیگەرانی جیهانی ئیسلامییە، كە لە پێش هەموویان هەڵوێستی خۆیەتی لەسەر دەستدرێژی دژی گەلی فەلەستین لە غەززە و هەوڵی عێراق بۆ چەسپاندنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەندامانی ڕێكخراوەكە بە شێوەیەك كە خزمەت بە واقیعی جیهانی ئیسلامی بكات".
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی “دڵخۆشی خۆی بەم سەردانە و ئەم ڕۆڵە گرنگە بۆ عێراق دەربڕی، چونكە نوێنەرایەتی ڕووكارێكی شارستانی و ئیسلامی كاریگەر دەكات لە هەموو ئەو پرس و بوارانەی كە نیگەرانی میللەتن”، ئاماژەی بەوەشكرد كە “ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو لەخۆدەگرێت دەستكەوتەكانی حكومەتی عێراق لە بوارەكانی ئابووری و گەشەپێدان و ئەو گەشەسەندنەی كە لە هەموو بوارەكاندا ڕوودەدات و هەوڵ و هەڵوێستەكانی بەرامبەر بە پرسەكانی نەتەوەی ئیسلامی.