شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵڵا گەیشتنە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز

ئەمنی
  • 21-03-2024, 13:58
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەركانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵای ، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  ) نێردراوە، تێیدا هاتووە، “سەرۆكی ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەمی، ئەركان عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا، گەیشتە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز، بە یاوەری یاریدەدەرەكەی بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزی زەمینی”.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "سەردانەكە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی لە كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆزدا هاتووە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆك ئەركانی سوپا لەگەڵ پارێزگاری كەربەلای پیرۆز كۆبووەوە".