بەغدا-INAئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی پازدەهەمی خۆی ڕاگەیاند كە بڕیارە یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، لە چوارچێوەی یەكەم خولی یاسادانانی سێیەم ساڵی یاسادانانی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەكاندا.
لە ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ) نێردراوە تێیدا، ئاماژەی بەوەكردووە، “لە دانیشتنەكەدا دەنگدان لەسەر یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ كەرتی تایبەت و هاوبەش ژمارە (20) لەخۆدەگرێت ) لە ساڵی ١٩٩٨.”
بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، "هەروەها لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەسەڵاتی باڵای حەج و عومرە، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای پێشنیاركراوی هەمواری یەكەمی یاسای حەج و عومرە دەكرێت".
هەروەها ، "لە دانیشتنەكەگفتوگۆكردن لەسەر ڕاپۆرتی (خوێندنەوەی دووەم)ی پێشنیازی هەمواری یەكەمی یاسای چاندنی ئەندامەكانی مرۆڤ و ڕێگریكردن لە بازرگانیكردن پێیانەوە لەخۆ دەگرێت ".