مەندەلاوی هۆشداری دەدات لە هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای فیدراڵی

سیاسی
  • 21-03-2024, 11:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، هۆشداری دا لە هەوڵدان بۆ بەئامانجگرتنی دادگای فیدراڵی و بە مەترسیدار وەسفی كرد .
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت پاڵپشتی دەسەڵاتی یاسادانان بۆ دادگای باڵای فیدراڵی دەربڕی، بە شێوەیەك كە ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی یەكڕیزی عێراق و پاراستنی دەستوور و پاراستنی سیستەمی دیموكراسی هەیە .
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە، مەندەلاوی داوای كرد "پێویستی پشتیوانی لە هەوڵەكانی دادگای باڵای فیدراڵی بكرێت لە چارەسەركردنی دۆسێی نیشتمانییەكان و پاراستنی دەستوور و موڵكی گشتی".