بەغدا - INA
كاتژمێر دە ئێوارەی پێنجشەممە، یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە میوانداری هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق و هاوتا فلیپینەكەی دەكات بۆیاری قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنە هاوبەشەكانی پاڵاوتنەكانی مۆندیالی ٢٠٢٦ و جامی ئاسیای ٢٠٢٧.
شێرەكانی رافیدەین بەشدارییان كرد لە دوایین یەكەی مەشق و ڕاهێنان لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە، بە بەشداری سەرجەم یاریزانان جگە لە میرخاس دۆسكی كە بە تەنیا مەشقی كرد، بە مەبەستی چارەسەركردن و لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی فلیپین بێبەش دەبێت، لەگەڵ ئەیمەن حسێن بەهۆی بێبەشبوون بەشدارینەكرد.
پێكهاتەی ڕاهێنەر كاساس هەوڵدەدات سەركەوتن بەدەستبهێنێت هەردوو یاریی هاتن و چوونە، بۆ ئەوەی پلەی یەكەمی پاڵاوتنەكە بەدەستبهێنێت، بچێتە قۆناغی داهاتوو پاڵاوتنەكانی كۆتایی مۆندیال، بەبێ گوێدانە ئەو دوو یارییەی كە ماون یارییەكانی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەرامبەر ئەندەنوسیا و ڤێتنام.
هەڵبژاردەی نیشتمانی درێسی سپی تەواو لەبەر دەكات و گۆڵچیش زەرد لەبەردەكات، هەڵبژاردەی فلیپین درێسی شین لەبەر دەكات و گۆڵچیش درێسێكی پرتەقاڵی لەبەردەكەن، درێسی ناوبژیوانان ڕەش دەبێت.
هەڵبژاردەی نیشتمانی لە پاڵاوتنە هاوبەشەكاندا پێشەنگی ڕیزبەندی كۆمەڵەكانی گرتووە، بە كۆكردنەوەی ٦ خاڵ و بە ٣ خاڵ لە پێش ڤێتنامەوەیە.
جێگای سەرنجە یارییەكە لە كەناڵی وەرزشی عێراقی و كەناڵی ئەخبارییەی عێراقیە پەخش دەكرێت.