سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی كورد كرد

سیاسی
  • 21-03-2024, 11:17
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە, پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی كرد، هەروەها هیوای خواست و خۆشییەی کە ئەم ڕۆژە مەزنە هەڵیدەگرێن بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش.

    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە, پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو گەلی عێراقی كرد، هەروەها هیوای خواست و خۆشییەی کە ئەم ڕۆژە مەزنە هەڵیدەگرێن بۆ بەدیهێنانی ئایندەیەکی گەش.

    هەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەش هاتووە  سودانی  پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم گەلانی ناوچەکە دەكات بەبۆنەی ئەم جەژنە مێژووییە پڕ مرۆڤایەتییەدا، هەروەها داوا لە خوای گەورە دەكات بە خێر و بەرەکەت و بەردەوامبوونی نیعمەتی سەقامگیری بگێڕێتەوە.

    بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران  ئاماژەی بەوە كرد كە ” نەورۆز جارێکی دیکە هەموو پارچەکانی وڵاتەکەمان بەسەر دەکاتەوە، ڕۆڵەکانی ئێمەش بەردەوامن لە کارکردن و بونیاتنان و پتەوکردنی هەنگاوەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و ئامانجە هاوبەشەکانی گەلی عێراق، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی بەرنامەی حکومەتدا، کە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەکانیان دەکات”.

    سودانی وتیشی ”ئەم بۆنەیە جەخت لە هێزی فرەچەشنیی و بەردەوامیی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان دەکاتەوە لەگەڵ تەرخانکردنی هەموو هەوڵەکان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی مافەکان”.

    لە بەشێكی تری ڕاگەیندراوەكە سەرۆك وەزیران  وتیشی” ئەوەمان بیردەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشیی و یەک چارەنووسیی و ئەو داهاتووەی کە ئێمە پێکەوە دەینەخشێنین لە سەرانسەری عێراق”.

     لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا سەرۆك وەزیران وتی” نەورۆز پیرۆز بێت و عێراقێکی ئاوەدان کە لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی گەلەکەی گەشە دەکات”.