لیوا رەسوڵ: رێنمایی فەرماندەی گشتی هەیە بۆ بەدواداچوونی ئەو پەیجانەی كە هێرش دەكەنە سەر دامەزراوەی ئەمنی

ئەمنی
  • 20-03-2024, 20:58
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوا یەحیا رەسوڵ، تەئكیدی لە دەركردنی رێنماییەكانی فەرماندەی گشتی و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی كردەوە، بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پەیجانەی كە سوكایەتی بە دەزگا ئەمنییەكان و رەمەزەكانی و ئەندامەكانیان بكەن، و جەختیشیكردەوە: كە لە ئەنجامدا ئەو تۆڕەی بەرپرسە لە كەیسەكانی ئیبتزاز و سووكایەتیكردن دەستگیركرا و دانیان پێداناو ئاماژەیان بەوەكرد كە ئەفسەرانی ناو دامەزراوە ئەمنییەكەی تێدایە.
    لیوا رەسوڵ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەنیوز كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ماوەیەكە لە سۆشیال میدیادا پەیج هەیە بە ناوی ساختەوە كە سوكایەتی بە دامەزراوە ئەمنییەكان و هێماكانی دەكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئەنجامدا ڕێنمایی لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانەوە دەركرا لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ ئەو پەیجانە و دەستگەیشتنیان و ڕاگرتنیان. دواتر لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا، بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆ و ئەندامێتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و پشكنەری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری، و بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی دەزگا هەواڵگرییەكان، لیژنەكە گەیشتە تۆڕێكی بەرپرسیار دەربارەی ئەو پەیجانە.
    رونیشیكردەوە: لە ڕێگەی بەدواداچوون لەگەڵ ئەندامانی ئەم تۆڕە، دەركەوت لە ناو دامەزراوەی ئەمنین، و پشتڕاستكرایەوە كە ئەندامەكانی لە بەڕێوەبردنی پەیجەكانی سۆشیال میدیا بە ناوی ساختەوە دەستیان هەبووە لە ئیبتزازكردنی دامەزراوە ئەمنییەكان و سوكایەتیكردن بە هێماكانی، جگە لەوەش ئیبتزازكردنی ئەفسەران و كارمەندان و مامەڵەكردن لەگەڵیان.
    جەختیشیكردەوە: لیژنەكە بڕیاریدا ئەو ئەفسەرانەی تێوەگلاون لەو كارە نایاساییە ڕەوانەی فەرماندەیی بكەن، هەروەها درێژەدان بە ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەكان و تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەدژیان، و وتیشی: دەزگاكان بەدواداچوون بۆ هەركەسێك دەكەن كە ئەو جۆرە كارانە ئەنجام بدەن و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.